ته‌مه‌نیان نزیكه‌ى 3000 ساڵه
ئه‌و گۆڕانه‌ى له ئه‌نجامى دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ له خانكێ ده‌ركه‌وتوون له دهۆك ده‌پارێزرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى دهۆك كار له‌سه‌ر پاراستنى ئه‌و گۆڕانه ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجامى دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ ده‌ركه‌وتوون، شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ته‌مه‌نیان نزیكه‌ى سێ هه‌زار ساڵه.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كانى شوێنه‌وارى دهۆك كارى پشكنین و هه‌ڵكۆڵین له‌و گۆڕستانه ده‌كه‌ن كه به‌م دوایيه له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ ده‌ركه‌وتوون.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و گۆڕانه‌ى ده‌ركه‌وتوون له‌لایه‌ن شوێنه‌وارى دهۆكه‌وه ده‌برێنه‌وه و به‌مه‌به‌ستى پاراستنیان له هۆڵێكی تایبه‌ت داده‌ندرێن”.
ئاشكراى كرد، مێژووى گۆڕه‌كان بۆ سه‌رده‌مى ئیمپراتۆڕیه‌تى فارسی ئه‌خمینى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌كاته 330 پێش زایین و ته‌مه‌نى گۆڕه‌كانیش بۆ نزیكه‌ى سێ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پارێزگارى دهۆك بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ئه‌م كاره‌ى شوێنه‌وار ته‌رخانكردووه كه بڕی 10 ملیۆن دینارى بۆ دابین كردوون.
كه‌یفی مسته‌فا، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ئامانج له دروستكردنى به‌نداوى موسڵ له سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عس بۆ ئه‌وه‌بووه كه شوێنه‌واره‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیدارن به كورد به‌هۆى ژێرئاوخستنه‌وه له‌ناویان ببات.
به‌نداوى موسڵ، كه پێشتر به به‌نداوى سه‌دام ناسراو بوو، له ساڵى 1986 به فه‌رمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق كرایه‌وه، له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله دروستكراوه، درێژییه‌كه‌ى 3.2 كیلۆمه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ى 131 مه‌تره.