چێشخانەكە داخرا
نزیکەی 30 كەس لە بەعقوبە ژەهراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی لە چێشتخانەی ئیبراهیم خەلانی، كە رۆژی هەینی رابردوو لە بەعقوبە كرایەوە، فەلافلیان خوارد، بەدەیان كەس ژەهراویبون و رەوانەی نەخۆشخانە كران و چێشتخاكەش داخرا.
فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دیالە، بە 964ـی وت، “لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025، 29 كەس بەهۆی ژەهراویبونيان، داخڵی نەخۆشخانەی بەعقوبە كراون، دوای ئەوەی فەلافلیان لە چێشخانەی ئیبراهیم خەلانی خواردووە”.
باسی لەوەشكرد، هەموو حاڵەتەكان داخڵی فریاكەوتن كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و ئەوانەی بارودۆخیان جێگیربووە نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتووە و بڕیاریشدرا بەداخستنی چێشتخانەكە بەشێوەیەكی كاتی، تاكو دەرئەنجامی پیشكنینەكان دەردەچن و رێكارە یاساییەكان بەرامبەر بە كەمتەرخەمەكان دەگرنەبەر.