یەكێك لە چالاكییەكانی رێكخراوی HWPL
نوێژێكی بە كۆمەڵی جیهانی رێكدەخرێت
كوردستان نزا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
964+
محەمەد فاتیح
بڕیارە 13ـى ئەم مانگە، كەسایەتییە ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەدان مەرجەع و کەسایەتی ئاينه جیاوازەكانی جیهان، نوێژی بەکۆمەڵ و نزا بکەن، بۆ کۆتایهاتنی شەڕ و نائارامی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و غەزە بەتایبەتی.
مەریوان نەقشبەندی، کەسایەتی چالاک لە بواری پێکەوەژیانی ئاینەکان لە هەرێمی كوردستان، بۆ 964ـی ئاشكرا كرد، نزا و نوێژە بە كۆمەڵەكە، لەلایەن رێكخراوی HWPL كە تایبەتە بە ئاشتی جیهانى رێكدەخرێت و بارەگای سەرەكی لە كۆریای باشوورە و نزیكەی 500 كەسایەتی جیهانی ئەندامن تێیدا.
بەپێی قسەكانی مەریوان نەقشبەندی، كە ئەندامی رێكخراوەكەیە و یەكێكە لەو كەسایەتییانەی بانگهێشت كراوە، ئەو كەسایەتییانەی بەشداری لەم نوێژە بە كۆمەڵە دەكەن، لە هەموو ئاینە جیاوازەكانی جیهانن و نوێژە بەكۆمەڵەكە لە كۆریای باشوور لە سیئۆل دەكرێت و هەر كەسێكیش توانای ئامادەبوونى نەبێت بەهەر هۆكارێك، لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشدار دەبێت.
وتيشى، سەركردە و مەرجەعی باڵای ئاینی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری زۆر بەناوبانگ لەم پڕۆسەیەدا بەشدار دەبن و سەرەتا گفتوگۆ دەكرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكان و نائارامییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای جەنگی ئیسرائیل و ئێران، بەتایبەتی غەزە، كە نەهامەتییەكی گەورەیان هەیە.
“پێشبینی دەكرێت سەركردە ئاینییەكانی جیهان لە كۆبوونەوەكەدا گروپێك پێكبهێنن تاكو داوا لەو لایەنانە بكەن كە هۆكاری ئەم ئاڵۆزیانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش غەزەن، داوایان لێبكرێت كە كۆتایی بە شەڕ و نائارامییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنن و پاشان نوێژی بە كۆمەڵ دەكەین كە هەریەكە بە شێواز و تایبەت مەندی خۆی نزا و نوێژی خۆی دەكات” مەریوان نەقشبەندی واى وت.
964 ئەجیندای كۆبوونەوەكەشی بە دەستگەیشتووە: