هێڵی ئاسمانی عێراقی؛

هەڵگرتنی قەدەغەی فڕین لە ئاسمانی ئەوروپا دەگاتە ئەنجام

964+

ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانیی عێراقی 75%ی بەرنامەی راستکردنەوەی ستانداردەکانی سەلامەتیی نێودەوڵەتی (IOSA)ی تەواو کرد، کە مەرجی هەڵگرتنی قەدەغەی فڕینە بەسەر ئاسمانی ئەوروپادا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، لیژنەیەکی پسپۆڕ پێکهێنراوە و گرێبەست لەگەڵ یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) کراوە بۆ جێبەجێکردنی ستانداردەکان.

پێشبینی دەکرێت ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی ئەوروپی (EASA) لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوودا پێداچوونەوەی کۆتایی بە دۆسیەکەدا بکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە ئامادەکارییە بۆ گەڕانەوەی گەشتە راستەوخۆکانی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا، کە بە وتەی وەزارەتی گواستنەوە پردێکی ئابووری و مرۆیی دەبێت و پێگەی گواستنەوەی ئاسمانیی عێراق بەهێز دەکات.

یەکێتی ئەوروپا بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و پابەندنەبوون بە رێنمایی و پێوەرە جیهانیە کارپێیکراوەکانی فرۆکەوانی مەدەنی و خراپی فرۆکەخانەکان و کۆمەڵێ هۆکاری تر، ماوەیەکی زۆرە هەموو گەشتێکی هێڵی ئاسمانی عێراقیەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە کردوە.

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: لە هەفتەیەکدا 23 هەزار گەشتیارمان...

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: لە هەفتەیەکدا 23 هەزار گەشتیارمان گەڕاندووەتەوە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای لێبوردن دەكات

هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای لێبوردن دەكات