لە فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانی
عیرفانی وەستا محەمەد بوو بە وەستای گەس
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سلێمانی فێستیڤاڵی دەروازە بە ڕێوە دەچێت و یەکێک لەو خواردنگانەی بەشدارییان کردووە عیرفانی وەستا محەمەدە کە گەسی لێداوە و تۆزیک گلەییشی هەیە.
هونەرمەند عیرفانی وەستا مەحەمەد بۆ 964 وتی، گەسەکەم یەک گا بووە ئێستا تۆزێکی ماوە و خواردنی جۆراوجۆری زۆریان هێناوەتەوە فێستیڤاڵەکەوە.
دەشڵێت، دوو رۆژی سەرەتا زۆر قەرەباڵغ و باش بووە بەڵام ئەمڕۆ ساردوسڕ بووە و بازاڕیان باش نییە.
فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانی لە پارکی شار لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە کراوەتەوە و ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت، نزیکەی 90 خواردنگە و شیرینیخانە و کۆمپانیا و براند بەشدارن تیایدا.
فێستیڤاڵەکە رۆژانە لە عەسرەوە دەکرێتەوە و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی