باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
هەولێر و سلێمانى و دهۆک 38 پلەن
چیتر گلەیى نەکەن بڵێن گەرمایە؛ وردە وردە کۆتایى دێت
964+
وریا فەتاح
هەتا دێت پلەکانى گەرما بەرەو دابەزین دەچن و لە هەولێر و سلیمانى و دهۆک، پلەکانى گەرما لە 38 پلەى سیلیزى تێناپەڕن و گەرمیانیش بە 42 پلە، گەرمترینى کوردستانە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7.9.2025، پلەکانی گەرما کە مێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
بۆ کەسى سبەینێ، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئەگەرى بوونى تۆزێکى سوک هەیە و پلەکانى گەرماش نزیکن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی