بەم نزیکانەدا بەسەریدا بڕۆن

قیرتاوکردنى دووسایدى کەسنەزان- گۆمەسپان دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

کارەکانى پڕۆژەى کەسنەزان گۆمەسپان بەخێرایى بەڕێوە دەچێت، لەیەک کاتدا زیاتر لە 600 ئامێر و 2 هەزار کرێکار و کارمەند ئیشى تێدا دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى بەماوەیەکى کەم قیرکردن دەستپێبکات.

پارێزگاى هەولێر بڵاویکردەوە، دووسایدی کەسنەزان- گۆمپەسپان کە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی  گۆمەسپان – سماقووڵی لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ کارى تێدا دەکرێت، دەست بە قیڕتاوکردنی کرا و لەو نزیکانە بەڕووی هاوڵاتییان دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە پێكهاتووه‌ له‌ 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبه‌ر، 4 به‌رزه‌پرد و یەک ژێرپردی تێدایە

بە تەواوبوونى سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان و گەشتیاران و کەمکردنەوەى قەرەباڵغیی سەر رێگاکە، کە پێشتر یەک ساید بووە و رووداوى نەخوازراوى لێکەوتۆتەوە.

پڕۆژەکانی دووسایدی  کەسنەزان – گۆمپەسپان  و گۆمەسپان – سماقوڵی  لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و پەرەپێدانی ئابووری، بە تەواوبوونیان رێگای (هەولێر – سماقووڵی) کە رێگایەکى ستراتیژى گرنگە و هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە درێژیی ( 38 کیلۆمەتر ) دەبێتە دوو ساید.

رێگاى کەسنەزان بۆ گۆمەسپان

رێگاى کەسنەزان بۆ گۆمەسپان

كاركردن له دووسایدی کەسنەزان- گۆمپەسپان گەیشتووەتە هە...

كاركردن له دووسایدی کەسنەزان- گۆمپەسپان گەیشتووەتە هەورازە نەفت