له‌ناو كۆلى ئاو خۆى فێنك ده‌كاته‌وه
گەرما تەنگی بە ورچێکى سنورى بارزان هەڵچنیوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دیمه‌نێكى ورچێك بووه‌ته جێی سه‌رنجدان، کە لەگەڵ دوو بێچووى له‌ناو یه‌كێك له‌و كۆلانه‌ى ئاو كه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان له سنوورى بارزان دروستكراون، دەردەکەوێت و خۆی فێنك ده‌كاته‌وه.
بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان، كه كارى چاودێریكردنى ژینگه‌ى سنوورى بارزان و به‌شێكی ئیداره‌ى سۆرانه، گرته ڤیدیۆكه‌ى بۆ 964 ناردووه ده‌رده‌كه‌وێت ورچه‌كان ورچی ره‌شن.
ملازم حه‌سه‌ن سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دیمه‌نه‌ى ورچه‌كانى لێ ده‌بیندرێت سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنه له قه‌زاى مێرگه‌سۆر.
وتیشی “به‌رزى پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مساڵ ورچیشی بێزار كردووه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو به‌تالیۆن توانیومانه چه‌ندین كۆلى ئاویان له‌شوێنى جیاواز بۆ دروست بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى تینوێتى نه‌بنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن له قه‌زاى مێرگه‌سۆر زۆرترین ژماره‌ى ورچی لێیه به هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى قاوه‌یی و ره‌ش، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك گوند ورچه‌كان دێنه ناو ئاوه‌دانیی و له خه‌ڵكه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه.