لهرووی ئاینی و فهلهكیهوه
ئەمڕۆ مانگگیران روودەدات؛ دەبێت چى بکەین؟
964+
دهشتی عارف – ههولێر
بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 7.9.2025، مانگ دەکەوێتە ژێر سێبەری زەوی و دیاردەی مانگگیران روودەدات.
ئەم رووداوە لە کاتژمێر 7:21 خولەکی ئێوارە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 11:55 خولەکی شەو بەردەوام دەبێت.
شێرزاد عەبدولوەهاب، مامۆستای ئایینی، بە 964ـی راگەیاند: “لە سەردەمی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لێبێت)، رۆژگیران روویداوە و هەر لەوێش پێغەمبەرمان فێری کردین لەکاتی رۆژگیران یان مانگگیران، دوو ڕکات نوێژی سوننەت بکەین”.
“نوێژەکە دوو رکاتە و جیاوازییەکەی ئەوەیە لە هەر رکاتێکدا دوو رکوع هەیە، واتە دوو رکات و لە هەر رکاتێکیدا دوو رکوع و دوو سوجدەی تێدایە، دەتوانرێت بە تاک یان بە کۆمەڵ ئەو نوێژە بکرێت، دوای ئەوەش پێغەمبەرمان (د.خ) دوعا و زیکری کردووە.” ئەو مامۆستا ئاینییە واى وت.
لاى خۆیەوە ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، بە 964ـی وت: “دیاردەی مانگگیران هیچ زیانێکی نییە بۆ مرۆڤ و سروشت، تەنیا دیاردەیەکی ئاساییە، بە پێچەوانەوە بۆ ئێمەی فەلەکناسان مانگگیران سوودی هەیە، دەتوانین خێرایی مانگ و دووری نێوان مانگ و زەوی بپێوین”.
کۆتا جار لە هەرێمی کوردستان مانگگیران لە 28.7.2018 روویداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح