کتێبی بیرەوەرییەکانی شۆرش ئیسماعیل - گرافیک: 964
بیرەوەرییەکانی نوسیوەتەوە
وەزیری پێشمەرگە: داهاتی کتێبەکەم بۆ نەخۆشخانەی هیوایە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە، لە سلێمانی کتێبی بیرەوەرییەکانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى (وه‌رزەکانی به‌ره‌نگاریى: مێژوى ڕوداوو به‌سه‌رهاته‌كانى ته‌مه‌نى خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیم تاساڵى 1985) بڵاوکرایەوە.
وەک ئەوەی لە نیەتی وەزیر دانراە، داهاتی کتێبەکەی رادەستی نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە دەکرێ لە سلێمانی.
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی بەرگی یەکەمی بیروەریەکانی بە پێگەی فەڕمی وەزارەتەکەی وتووە، ئەم کتێبە دڵۆپێکە لە دەریای گیانی بەرگری و فیداکاری و کۆڵنەدانی ئێمە و دەیان هەزار تێکۆشەر و فیداکاری گەلەکەم، لە هەمان کاتیش‌دا مشتێکە لە خەرواری داگیرکاری بەعس و چەوساندنەوەی نەتەوەکەم و سڕینەوەی نیشتمانەکەم.
لەبارەی داهاتی کتێبەکە ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی کتێبەکە پێشکەش دەکرێت بە نەخۆشخانەی هیوا، و ئەو نەخۆشانەی کە بە دەست ئازار و ناڕەحەتی شێرپەنجەوە دەناڵێنن تاوەکو هەموومان بەشێک بین لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.