له هه‌ولێر
چوارەمین پێشانگای بازرگانی بۆ بڕاندى ناوخۆ و بەرهەمه جیاوازه‌كان دەکرێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
له هه‌ولێر، بڕیاره چوارەمین پێشانگای بازرگانی بۆ بڕاندى ناوخۆ و بەرهەمه جیاوازه‌كان بکرێتەوە، كه زیاتر له 120 كۆمپانیا به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
رۆژى 8.9.2025 کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە دیاریكراوه بۆ كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه.
مەشهود ماجد، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964ی وت، پێشانگاکە بۆ زیاتر ناساندى بڕاندی ناوخۆ و پشاندانی زیاتری بەرهەمە جیاوازەکانه و ماوەی رۆژ حەوت رۆژ بەردەوام ده‌بێت.
وتیشی،” ئەمە چوارەمین پێشانگای بازرگانی و بەرهەمی ناوخۆیە، كه 125 كۆمپانیا به 600 بڕاندى ناوخۆیی و بیانى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن”.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پێشانگاكه ده‌كات و چەندین چالاکی جۆراوجۆریش له پێشانگاكه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، لە پێشانگای رابردوو 87 هەزار کەس بەشداری کردبوو و 17هەزار و 500 دیاری جۆراوجۆر بەخشرایەوە، بە خەڵکی بەشدار لە پێشانگاکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن