دیمەنێکی وێستگەی گەڕۆک - وێنە: 964
گوندەکانیش دەحەسێنەوە
وێستگەیەکی کارەبایی گەڕۆک لە حاجیاوا دادەنرێ
ده‌شتی عارف
پڕۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی کارەبای 132 کەیڤی، له حاجیاوا گەیشتە قۆناغی کۆتایی و له دوو مانگی داهاتوو ده‌ست به‌كارده‌كات، وێستگەکە گرفتى بارزۆرى سەر وێستگەى کارەباى چوارقوڕنە چارەسەردەکات.
ئەو وێستگە، کارەبای حاجیاواو و گوندەکانی، قەمتەران، قەرەنیاغا و گردجان کارەبایان بۆ دەنێرێ.
ئەمڕۆ شەممە 6.9.2025، عه‌لی محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بایی راپه‌رین به 964ـی وت، هەموو پێداویستییەکانی وێستگەکە هاتوون و شه‌ش فیده‌ری لێ راده‌كێشرێت، له دوو مانگی داهاتوودا كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ده‌ستبه‌كار ده‌كات.
تێچووی وێستگه‌كه، دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
وێستگه‌ی مۆبایلی كاره‌بایی، وێستگه‌یه‌كی گه‌ڕۆكه له‌و شوێنانه داده‌نرێت كه پێویستن، ئه‌و جۆره وێستگانه تێچووی كه‌متره له وێستگه‌ی جێگیر، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌نای بۆ ده‌بات، تاوه‌كو وێستگه‌ی جێگیر دروستده‌كرێت، سوود له‌و وێستگانه وه‌رده‌گیرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا