کەشوهەوایەکى هەوراوى - وێنە: ئاژانسەکانی کەشوهەوا
سه‌رما ده‌ستپێده‌كات
هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت
+964
ده‌شتی عارف
به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه بێت كه كه‌شناسی كردوویه‌تی، له نێوان 12 بۆ 15ـی مانگ ئه‌گه‌ری بارانبارین له دهۆك و سلێمانی زۆره و له‌وانه‌یه هه‌ولێریش بگرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ سه‌دیق، شاره‌زایی كه‌شناسی، به964ـی وت، “بارسته هه‌وایه‌كی ساردی مامناوه‌ند له سیبیریاوه ده‌گاته ناوچه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و شام و توركیا و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به ئه‌گه‌رێكی زۆرەوە پێشبینییەکان بۆ ئه‌وه ده‌چن یه‌كه‌م بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 12 بۆ 15ـی ئه‌م مانگه بێت له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك و سلێمانی “.
له‌باره‌ی گه‌رماشه‌وه هه‌ڤاڵ سه‌دیق وتی، “به گوێره‌ی رۆژژمێری كه‌شناسی بێت، كه‌وتووینه‌ته ناو پاییز، به‌ڵام به گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌له‌كی بێت 21ـی مانگ ده‌كه‌وینه ناو پاییزه‌وه، به‌ڵام گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێن نه‌ماوه و رۆژ دوای رۆژ پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنەوه”.
هەر لۆ بیرهێنانەوەش كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوو
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان 43 پلەی سلیزی
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به 25 رۆژ به‌ر له ئێستا، ئه‌وه سێ بۆ چوار پله نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا