"داننانێکی گرنگە بە توانای ژنانی کورد"

پارێزگاری هەڵەبجە وەك یەكەمين خاتوون لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان خەڵات كرا

964+

محەمەد فاتیح

پارێزگاری هەڵەبجە، وەک یەکەمین خاتوونی پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.

پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 5.9.2025 لە دەیەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ رێزلێنان لە نوخبە نیشتمانییەکان، کە بە پاڵپشتی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.

وەك راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە باسی لێوە دەكات، ئەم رێزلێنانە داننانێکە بە رۆڵی پێشەنگانەی نوخشە ناسیح، وەک یەکەمین خاتوون کە پۆستی پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان وەردەگرێت و خەڵاتەکە، لەلایەن کۆمەڵێک نوێنەری پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە پێشکەشيکرا.

وەك لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی ئەم خەڵاتە نەک تەنیا رێزگرتنە لە خودی پارێزگاری هەڵەبجە، بەڵکو داننانێکی گرنگە بە توانای ژنانی کورد، لە وەرگرتنی پۆستە باڵاکان و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا و ئەم دەستکەوتە وەک لاپەڕەیەکی نوێی پرشنگدار لە مێژووی ژنانی سەرکردە لە کوردستان و عێراقدا تۆمار دەکرێت.

نوخشە ناسیح یەکەم ژنە لەسەر ئاستی هەرێم وەک پارێزگار د...

نوخشە ناسیح یەکەم ژنە لەسەر ئاستی هەرێم وەک پارێزگار دەستبەکار بوو