دەیکەین بە گوڵ و گەشتیار پیسی دەکەنەوە

هەیبەت سوڵتان کراوە بە زبڵدان و گەشتوگوزاری کۆیەش لە دۆخەکە بێزاره

+964

دەریا ئەحمەد -کۆیە

بناری شاخی هەیبەت سوڵتان یەکێکه لە ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای کۆیە، بەڵام پیسکردنی ژینگەکەی وایلێکردووه خەریکە بە تەواوی چۆڵ دەبێت لە گەشتیار و گەشتوگوزاری کۆیەش ماندووە بەدەست ئەو گەشتیارانەوە.

ئیسماعیل عەبدوڵا بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە 964ـی وت، هەموو هەفتەیەک هەڵمەتی پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەمان هەیە و وەک گوڵی لێدەکەین، بەڵام هەفتەکە تەواو ناکا گەشتیاران وەک خۆی لێدەکەنەوە.

وتیشی، خەڵک نرخی ئەو ژینگەیە نازانن و کەس بە ئەرکی خۆی هەڵناستێت، پێشنیاریشمان کردووە لەمەودووا هێزە ئەمنیەکان بە تایبەت لە کاتی شەوان مەفرەزە بنێرنە ئەو شوێنانە و لێپرسینەوە بکەن.

ئەو پاشماوانەی زیاتر لەو شوێنە دەبینرێن و ژینگەکەیان شێواندووە، زۆرترینیان شووشە و پاشماوەی خواردنەوە کحولییەکانن، کە بوونەتە مەترسی بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی شوێنەکە دەکەن، بە تایبەت منداڵان، کە چەند یارییەکی جۆراوجۆری منداڵانیشی تێدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگرەکەی چیای هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵکرا

ئاگرەکەی چیای هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵکرا