پارووە نانێک لە قوڕگی شێردایە

“مانگی جارێک مریشکێک دەکڕین”

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لەگەڵ خۆرهەڵاتن پەیامنێری 964 چووەتە گومرگی هەولێر بۆ تاقیکردنەوەی پیشەی کرێکاری باری شانی، تا لە رەنج و ماندووبوونی ئەو ئەرکە قورسە تێبگات

کاری باری شانی، واتە هەڵگرتنی بارە تەماتە یان باینجان یان کولەک و پەتاتە و هەر جۆرێکی تری میوە و سەوزەکان لەر شانی کرێکارێک و گواستنەوەی بۆ  ناو ئۆتۆمبێل، جا دەشبێت پڕ بە قوڕگی چەند کاتژمێرێک هاوار بکات تا یەکێک بانگی دەکات و باری شانی پێدەدات.

مەحمود ئەسعەد، زیاتر لە 10 ساڵە ئەم کارە دەکات و بژێوی ژیانی پێنج سەر خێزانی لەسەرشانە و دەڵێت، رۆژانە 4 تا 5 هەزار ئیش دەکەم، مانگی جارێک مریشک دەکڕین، بارەکەم قورسە و شانیشم هەموو بریندار بووە، خێزانەکەم دەڵێت حەفازەی منداڵ بهێنە و ناتوانم، موشتەریش هەیە دەیەوێت سێ سەعات ئیشی بۆ بکەیت بە هەزار دینار.

گواستنەوەی هەر پارچەیەک 250 دینارە، ئەگەر پێنج پارچە بگوازیتەوە ئینجا دەگەیتە 1250 دینار، وەک دەڵێن نان لە قورگی شێردایە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار...

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار کرد