لەلای گوندی ئەڵمانیەوە بۆ پردی دەباشان
بەم هەینییە قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود دەستی پێکرد
964+
توانا نەقی
لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە بەم رۆژی هەینییە دەست کرا بە قیرتاوکردنی ئەو بەشەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کە نۆژەنکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە لایەن تیمەکانیان دەستکرا بە کاری قیرتاوکردنی شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەروو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار)و کارکردن بەردەوام دەبێت.
شارەوانی سلێمانی دوێنێ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کردووە کە لە کاتژمیر 7:00ـی ئێوارەوە شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی ئەو وێنانەی شارەوانی بڵاویکردووەتەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سایدێکەوە بەردەوامەی هەیە و کار لە سایدێکیان دەکرێت.