گرافیکی کەش و هەوا
کەشوهەوا
پلەی گەرما ئەمڕۆ دوو دەرەجە بەرز دەبێتەوە و سبەی دادەبەزێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و ماڵی سەفرە دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە تا دووپلەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەڵام لە سبەینێوە دوو پلە دێنەخوارەوە و نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینى 5.9.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 15– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کە مێک بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان 43 پلەی سیلیزی