"زیاتر لە 10 ساڵە ئەو کارە دەکەین"

لە زاخۆ سفرە و خوان بۆ کرێکار و هەژاران رازێندرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان یادی مەولود بە زەوق و شەوقێکی زۆرەوە کرایەوە و لە زاخۆش بەو بۆنەیەوە سفرە و خوان بۆ کرێکار و هەژاران رازێندرایەوە.

10 ساڵی رەبەقە ژمارەیەک گەنجی عەشیرەتی گولی لە زاخۆ بە هەرەوەزی و بە هاوکاری یەکتر لە جەژنی مەولودـدا خواردنی سەدان کەس ئامادە دەکەن، ئەمرۆش بۆ خوانی نیوەڕۆ سفرەیان بۆ زیاتر لە 400 کرێکار و رێبوار رازاندەوە و  ئەوەشی مایەوە، بەسەر ماڵە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابەشیان کرد.

مامۆستا مالک گولی، وتاربێژ و کەسایەتی دیاری عەشیرەتی گولی بە 964ـی وت، “زیاتر لە 10 ساڵە ئەو کارە دەکەین، نیازی خێرمان هەیە و تەنیا لەبەر خوشەویستی پێغەمبەر (د.خ)  ئەو کارەمان کردووە”.

هاوکات محەمەد عادل گەنجێکی عەشیرەتەکە وتی، خواردنیان بۆ نزیکەی هەزار کەس ئامادە کردووە، هیواشی خواست خەڵکی تریش چاو لەوان بکەن و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان پەرە بەو جۆرە کارە خێرخوازیانە بدرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

 حەشاماتی مەولود لەبەردەم مزگەتی گەورەی سلێمانی 

 حەشاماتی مەولود لەبەردەم مزگەتی گەورەی سلێمانی 

مەسیحییە و 15 ساڵە بۆ یادی مەولود شیرینی دەبەخشێتەوە

مەسیحییە و 15 ساڵە بۆ یادی مەولود شیرینی دەبەخشێتەوە