له‌ناو بازاڕى كۆیه
مۆنۆمێنتیان له شوێنى گولـله‌بارانكردنیان بۆ دروستكراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه، ئه‌و مۆنۆمێنته نۆژه‌نكرایه‌وه كه 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه دروستكراوه كه له ساڵى 1963 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حكومه‌تى به‌عسه‌وه به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه گولـله‌باران كران.
خه‌ڵكى كۆیه ناویان له‌و رووداوه ناوه كاره‌سات و ره‌شبگیری 4ـى ته‌مموزى 1963.
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری کۆیە ده‌ڵێت، له 4.7.1963 هێزەكانى بەعس لە شاری کۆیە رەشبگیریان ئەنجامدا، لە دوو قۆناغدا چەندین هاوڵاتی سڤیلی شارەکەیان لە پایە (دینگە)کانی ناوبازاری گەورە بەستەوە و پاشان گولـلەبارانیانکردن، کە بۆ ماوەی چەندین رۆژ تەرمەکانیان هێشتەوە و نەیانهێشت کەس و کارەکانیان تەنانەت بشیاننێژن
جاری یەکەم یەکەم لە 7.7.1963، شەش هاوڵاتی لەناو بازاڕی کۆیە و جاری دووەمیش لە 29.7.1963، پێنج هاوڵاتی دیكه بە بەرچاوی خەڵکی شار گولـلەبارن کران.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ساڵى 2009 له‌لایه‌ن كورده‌خان، كه‌سایه‌تی كۆیه مۆنۆمێنتێكی تایبه‌ت به‌م رووداوه له‌شوێنه دروستكراوه كه لێی گوولـله‌باران كران و ئه‌مساڵیش ئه‌وان وه‌كو بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری کۆیە، نۆژەنکراوەتەوە.
ده‌شڵێت “ئەم کارەساتە تەنها تاوانێک نەبوو به‌رامبه‌ر ئايین یاخود توێژێكی تایبه‌ت ئه‌نجام درابێت، بەڵکو بەیەکەوە گولـلەبارانکردنی موسڵمان و مەسیحی بوو، بۆ ئەوەی ئاشتی پێکەوەژیانی ئایینەکان لە شاری کۆیە تێکبشکێنن”.