کاتی تەقاندنەوەکەی ببینە

گولـلە تۆپێکی فسفۆڕی لە گەرمیان تەقێنرایەوە

964+

شۆڕش قادری

گولـلە تۆپێکی فسفۆڕی لە ناحیەی مەیدانی گەرمیان تەقێنرایەوە و لەناوبرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، ئەمڕۆ چواڕشەممە 3.9.2025 تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئامادەبوونی تیمی دڵنیایی جۆری دەزگای گشتی کاروباری مین، گولـلە تۆپێکی فسفۆڕی 150 ملمـیان لە گوندی کرمانج سەربە ناحیەی مەیدان تەقاندووەتەوە و لەناویان بردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان لە ڤیدیۆیەکدا ساتی تەقاندنەوەی ئەو گولـلەی تۆپەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێ کە دوکەڵێکی سپی زۆر بەرزدەبێتەوە.

پاککردنەوەی کێڵگەکان و هەڵگرتنەوەی مین لەلایەن تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری مین لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەردەوامە و هەر دوێنێش لە کێڵگەی کروکە زەرد لە سنووری ناحیەی سمیلان کە مەترسیدارترین کێڵگە مینە، 67 مین هەڵگیرانەوە و پوچەڵکرانەوە.

دوای سێ ساڵ تیمەکانی مین هەڵگرتنەوەی گەرمیان کەوتنەوە ...

دوای سێ ساڵ تیمەکانی مین هەڵگرتنەوەی گەرمیان کەوتنەوە کار

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە بوونی مین ئاگاد...

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە بوونی مین ئاگادار دەکرێنەوە