هەولێر

سەگى بێلانە 14 مامزى لەناوبرد

+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شەوى رابردوو، لە گەڕەکێکى قەرەباڵغى هەولێر، سەگى بێلانە زەفەر بە پەرژینێک دەبەن کە لەودیوییەوە ژمارەیەک مامز هەبوون، بەهۆیەوە 14 مامز لەناو چوون.

زۆرم خۆشدەوێن بە مەمە و شیر بەخێوم کردوون

محەمەد سارمەمی خاوەنى ئەو مامزانەیە لە گەڕەکى بەهارى نوێ لە شارى هەولێر، چیرۆکەکەى بەم شێوەیە بۆ 964 گێرایەوە،” کاتژمێر 3ـى بەرەبەیان لایدابوو، کوڕەکەم گازى کردم کە سەگ لەناو مامزانە”.

“25 مامزم هەیە و کردوومە بە دوو بەش، ئەو بەشەى هێرشى سەگەکانى کراوەتەسەر 15 مامزى تێدابووە و 14 یانى لەناو بردووە”، خاوەنى مامزەکان واى وت.

ئەو خۆشەویستییەکى زۆر بۆ مامزەکان هەیە و وەک خۆى دەڵێت، هەموویانى بە مەمە و شیر بەخێو کردووە، هەر بۆیە خەم و بێتاقەتى لەسەر روخسارى نیشتبوو و دەشڵێت: ئەوە جارى یەکەم نەبووە.

خاوەنى مامزەکان، زیانەکانى بەچوار هەزار دۆلار دەخەمڵێنێت و داوا دەکات، سەگى بێلانە بنبڕ بکرێت و بخرێنە شێڵتەرەکانەوە.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

لە گوندێکى پشدەر سەگى بێلانە کارەساتى نایەوە

لە گوندێکى پشدەر سەگى بێلانە کارەساتى نایەوە