له‌هه‌ر خوله‌كێكدا موچه‌ى به 13 كه‌س داوه
بانكى باواجى كۆیه تادێت پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینان خێراتر ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێدانى موچه له بانكى باواجى كۆیه تادێت خێرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نانه‌ت له‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شه‌ش له هه‌ر خوله‌كێكدا موچه‌ى به‌سه‌ر 13 كه‌س دابه‌شكردووه، له‌كاتێكدا پێشتر له هه‌ر خولكێكدا موچه‌ى به‌سه‌ر 11 كه‌س دابه‌شكردبوو.
لوقمان نه‌ریمان، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى سیستمێكه‌وه توانیویانه هاوكاری باشی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له بانككه‌كه‌یان موچه وه‌رده‌گرن كه زۆربه‌یان خانه‌نشین و به‌ته‌مه‌نن.
وتیشی “بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شه‌ش توانیمان له‌ماوه‌ى ته‌ینا پێنج كاتژمێری كاكردنمان موچه به‌سه‌ر سێ هه‌زار و 875 كه‌س دابه‌ش بكه‌ین و ئه‌وانه‌ى هاتبوون بۆ وه‌رگرتنى موچه هه‌موویان وه‌ریانگرت”.
به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌ى كه 964 بۆ كات و ماوه‌ى دابه‌شكردنى موچه و ژماره‌ى موچه وه‌رگران له‌و بانكه كردوویه‌تى، ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ى ته‌نیا یه‌ك خوله‌كدا 13 كه‌س موچه‌ى وه‌رگرتووه.
سیستمى خێراكردنى وه‌رگرتنى موچه له‌و بانكه بۆ مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بانكه‌كه بۆ هاوكاریكردنى رۆژووگران ئه‌م سیتسته‌مه نوێیه‌ى په‌یڕه‌و كرد و توانى له‌ماوه‌ى 260 خوله‌كى ده‌وام كردنیان له‌هه‌ر خوله‌كێكدا موچه بده‌نه 11 فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین كه كۆی گشتى وه‌رگرانى موچه له رۆژى 27.3.2025، بریتی بوو له دوو هه‌زار و 988 كه‌س.
بانكى باواجی له كۆیه، یه‌كێك له بانكه حكومییه دیاره‌كانى ئه‌م قه‌زایه، له رێگه‌ى سێ په‌نجه‌ره‌وه به به‌رده‌وامى موچه دابه‌ش ده‌كات و له‌كاتژمێر 8:30 ده‌ست به ده‌وامى فه‌رمى ده‌كه‌ن تاوه‌كو كاتژمێر 2:30 خوله‌ك یاخود 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بن.