وێنەیەکی هێمن مامەند دوای ئەوەی تەقەی لێکرا - وێنە؛ سۆشیال میدیا
"گەڕان بەدوای بکەرانی ئەو تاوانە بەردەوامە"
دەزگای ئاسایشی هەرێم لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند دکات
964+
شۆڕش قادری
دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە چالاکوان هێمن مامەند دەکات.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:20 خولەکی ئەمشەو 2.9.2025 لەشاری سلێمانی، تەقە لە رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی هێمن مامەندکرا و دەستبەجێ لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕان بەدوای بکەرانی ئەو تاوانە بەردەوامە و بەدوایانەوەن.