دیپلۆماتكاری ئەمریكی جۆشوا هاریس
كار لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەكات
كارڕاپەڕێنەری ئەمریكا لە عێراق دەستبەكار بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایگەیاند، دیپلۆماتكاری ئەمریكی جۆشوا هاریس وەك كارڕاپەڕێنەر لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 دەستبەكار بوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، “خۆشحاڵین دیپلۆماتكار جۆشوا هاریس دەگەڕێتەوە سەر كار لە عێراق وەك كارڕاپەڕێنەر”.
هەروەها هاتووە: هاریس هەوڵ دەدات بە چڕی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكان و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كونسوڵخانەی هەولێر كار بكات، بە مەبەستی بەهێزكردنی هاوبەشیی بەهێزی نێوان ئەمریكا و عێراق و بەرەوپێشبردنی ئامانجەكانی ئەمریكا لەو هاوبەشییەدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە 25ی مانگی رابردوو دەستبەكاربوونی جۆشوا هاریسی لە شوێنی ستیڤن ڤاكن وەك كارڕاپەڕێنەر لە عێراق رایگەیاند و ئەمڕۆش دەستبەكار بوو.