122 هەزار مەتر دووجایە
لە دڵى شارەکەدا؛ بەمزوانە پارکێکى مۆدێرن لە دهۆک دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
بەمزوانە، پارکێکى نوێى مۆدێرن لە دڵى دهۆکدا دەکرێتەوە کە لەسەر رووبەڕى 122 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، هەزاران گوڵ و نەمام لەخۆى دەگرێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، لەئێستادا 98%ـى کارەکانى پارى سەرهەڵدان لە دهۆک تەواو بووە و بەم نزیکانە دەکرێتەوە.
پارکەکە، 75%ـى رووبەرەکەى سەوزاییە و هەزاران گوڵ و نەمامى تێدا چێندراوە و دەتوانێت ژینگە و رێژەى سەوزایى شارەکە بباتە ئاستێکى باشتر.
ئاشکراشى کرد، پارکەکە زیاتر لە 4 ملیار دینارى بۆ خەرجکراوە و نافورەى سەرنجڕاکێش و شوێنى وەستانى ئۆتۆمبێل و خوردنگە و کافتریا لەخۆى دەگرێت و دەتوانێت ببێتە شوێنێکى گەشتیارى گرنگ بۆ شارەکە.