دوو تۆمەتبار بە تۆمەتى کارى لەشفرۆشى دەستگیرکران
سۆران
ئەوکەسەى ماڵەکەى کردبوو بە شوێنى لەشفرۆشى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
لە شارى سۆران، کەسێک ماڵەکەى کردبوو بە شوێنى لەشفرۆشى، بۆیە پۆلیس بڕیارى دادوەرى بۆ وەرگرت و دەستگیرى کرد.
پۆلیسى سۆران بڵاوى کردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە گەرەکێکی شاری سۆران، دەرکەوت خاوەن ماڵێک ماڵەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکار دەهێنێت.
” بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخست لەڕێگای بەدواداچوونی مەفرەزەکانی بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران و بەهاوکاری بەشی ئاسایشی ناوشار، دەرکەوت کەوا خاوەن ماڵەکە چەندین ئافرەتی هێناوەتەوە ماڵەکەی کە دانیشتووی دەرەوەی شاری سۆرانن”، پۆلیسى سۆران وا دەڵێت.
وەک ئەوەى پۆلیسى سۆران باسى دەکات، ئەو خاوەن ماڵە، کارى لەشفرۆشى بە ژنەکان ئەنجامداوە، بۆیە بەفەرمانی دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و بەپێى مادەکانى 3 و 4 لە یاسایى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵام لەبارەى کەسى دووەمەوە هیچ زانیارییەکى نەخستووەتەڕوو.