بودجەی پێویستى بۆ دابینكرا
ده‌ست به تەواوكردنی پڕۆژەی پاڵاوگه‌ى ئاوی باوەنور كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى پێباز (باوه‌نور) ده‌ڵێت، دوێنێ بودجه‌ى پێویست بۆ ته‌واوكردنى پرۆِژه‌ى پاوڵاگه‌ى ئاوى ناحیه‌كه‌یان دابینكراوه و له‌مڕۆوه ده‌ست به ته‌واوكردنى ده‌كرێت.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک بوو بەهۆی نەبوونی نەختینەوە کارەکانی پرۆژەكه راگیرابوو بودجه‌كه‌ى به‌شێوه‌ى گوژمەی یەکەمی نەختینە وەرگیرا و بە سێ قۆناغیش كاره‌كانى تەواو ده‌كرێن.
له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2024 ده‌ست كرا به دروستکردنی قۆناغی یەکەمی پاڵاوگەكه، ئه‌وكات وابڵاوكرایه‌وه كه بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و بودجەی تەرخانکراویش بۆ کارەکانی لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە یەک ملیار و 133 ملیۆن دینار و لە ماوەی شەش مانگیشدا کارەکانی تەواو ده‌کرێت.
پێشتر عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز بە 964ـی وتبوو، ئەم پاڵاوگەیە دووەم گەورەترین پاڵاوگەیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە تەواوبوونی ئیتر پێویست ناکا پڕۆسەی فیلتەرین لە رێگەی تێکردنی کلۆر و ناردنەوەی نموونە بۆ سلێمانی جێبەجێ بکرێت، بەڵکو راستەوخۆ لە رێگەی پاڵاوگەکەوە ئەنجام دەدرێت.
قۆناغی یەکەم دروستکردنی حەوزەکانی ئاوی پڕۆژەکە و دابینکردنی کارەبای KV33 و راكێشانی بۆری ئاو بۆ ماڵان لەخۆدەگرێت، كه دەتوانێت ئاوی خواردنەوە بۆ تەواوی سنووری ناحیەی پێباز دابین بکات و نزیکەی 12 هەزار هاوڵاتی لێی سودمەند دەبن.