خاوهن پێداویستی تایبهتیش سوودی لێ دەبینێت
یەکەمین بەرزە پرد له هەولێر بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز
964+
محەمەد فاتیح
بەرزە پردێكی تازە و جياواز، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک دروستكراوە، كه تەنانەت کەسانی خاوهن پێداویستی تایبهت دەتوانن سوودی لێ ببینن، كاربەدەستانی هەولێریش دەڵێن، یەكەمە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیيان و قوتابیيان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە، بە گوژمەی زیاتر لە (384 ملیۆن دینار)، لهسهر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ههولێر، دروستکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر، ئەم پردە، یەکەمین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، كه بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز دروستکراوە و تێیدا رەچاووی پەڕینەوەی کەسانی خاوهن پێداویستی تایبهت كراوه.