لە سنووری سلێمانی
پێنج هاوڵاتی بەتۆمەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە ژینگە دەستگیر كران
964+
محەمەد فاتیح
بەتۆمەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە ژینگە، دوو هاوڵاتی لە چەمچەماڵ و سێ هاوڵاتیش لە زەڕایەن دەستگیر كران، كە كە دوو ئاسكەی كێوییان راوكردووە و بەشێوەیەكی نایاسایی بیریان هەڵكەندووە.
بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، لە دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون بە بوونی دوو ( ئاسکە کێوی ) لە یەکێك لە ماڵەکان دا لە قەزای چەمچەماڵ، بە فەرمانی دادوەر مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ بە هاوکاری ئاسایشی قەزاكه، رۆیشتنە ماڵەکە و دەستیان بەسەر ئاژەڵەکاندا ( ئاسكەکان )دا گرت و دوو هاووڵاتی دەستگیر کران .
بەفەرمانی دادوەر و بە چاودێری و ئاگاداری کارمەندانی پۆلیسی دارستان، ئاسکەکان ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگە .
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:
-لە پێناو رێگریکردنى لە دیاردەى بیرلێدان بە شێوەیەکى نایاسایى، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى زەڕایەن، بە هاوکاری بەشی شارەزوور، توانیان لە سنووری ناحیەی زەڕایەن سێ هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون.
-دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و سەرجەم پارچەکانی.
-دەستگیرا بەسەر یەك ئۆتۆمبێلدا.
-پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .