دڵنیاییەک لە وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وە ؛
“هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت”
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌و هاوكارییه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دێت، به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت “پێشمه‌رگه له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبووندایه بۆیه پێویستمان به هاوكاری دۆسته‌كانمانه”.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاریكاری ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و تیمێكی سه‌ربازی یاوه‌ری كرد و كۆبوونه‌ته‌وه.
له باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتویه‌تى “دڵنیابوینه‌وه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له هاوكاری و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوندایه.
لای خۆیه‌وه كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك ، دوویاتیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن بۆ بنیتانانی ژێرخانێكی سه‌ربازی نیشتمانیی به‌هێز و به ئامانج گه‌یاندنی پرۆسه‌ی چاكسازی.