لە دەریاچەی دەربەندیخان
نزیکەی شەش هەزار ماسی مرداربوونەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا کرا
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان لەناوچوون و مردار بوونەوە دوای بەدواداچوونی لیژنەکان هۆکارەکەی ئەوە بووە بەبچووکی چوونەتە ناو قەفەسی هەڵواسراوی بەخێوکردنی ماسی ودوای پێگەیشتنی ماسیەکان کێشی ئەمانیش گەورەتر بوون و نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە.
قایمقمایەتی دەربەندیان بڵاویکردەوە، دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری مرداربوونەوە ئەو هەزاران ماسییە پێکهێناوە و توانیویانە ئەوە دەربخەن کە لە ناو نەبراون و نەخۆش نەبوون.
ئاماژە بەەشکراوە، هۆکاری سەرەکی مردنی ماسیەکان بە بچووکی چوونەتە ناو قەفەسی هەڵواسراوی بەخێوکردنی ماسی و دوای پێگەیشتنی ماسیەکان کێشی ئەمانیش گەورەتر بوون و نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە و دوای بەبازاڕکردنی ماسی بەخێوکراو هاوڵاتیەکە هەستاوە بەپاککردنەوەو دەرکردنی ئەو ماسیانەی کە وەک پرۆژەکە سودی لێنابینێت.
هەر لەو کاتەدا و بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری رێکاری زانستی ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە، قایمقامیەتی دەربەندیخان وای وت.
ژمارەی ماسییەکان پێنج بۆ شەش هەزار ماسی بووە و کێشیان لە نێوان 50 بۆ 60 گرام بووە و جۆری ماسییەکانیش چاتکە بووە.
قایمقامیەت دەڵێت، لیژنەی راسپێراو هەستاوە بە کۆکردنەوە لە ناوبردنی ماسیەکان بەشێوازێکی زانستی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کاریگەری بۆنکردن و زیانەکانی.