قایمقامى پشده‌ر زانیویه‌تى به‌ڵام ئاگاداریان نه‌كردووه‌ته‌وه
له مه‌رزى كێلێ هه‌ر گه‌شتیارێك له ئێرانه‌وه بێت 15 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه، له مه‌رزى كێلێى سنوورى قه‌زاى پشده‌رى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك كه له ئێرانه‌وه بێته هه‌رێمی كوردستان بڕى 15 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت، قایمقامى پشده‌ریش ئه‌وه‌ى زانیویه كه كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره ده‌كات به‌ڵام ده‌ڵێت “نه كۆمپانیاكه هاتووه‌ته لامان و نه نوێنه‌ریشیان ناردووه”.
15 هه‌زار دیناره‌كه وه‌كو بیمه له‌و گه‌شتیارانه وه‌رده‌گیرێت.
محه‌مه‌د گرپداغى، رۆژنامه‌نووسێكی قه‌ڵادزێیه بۆ ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانى ئه‌بوبه‌كر باییز، قایمقامى قه‌زاى پشده‌رى كرد و پرسیاری وه‌رگرتنى ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ى ئاڕاسته كرد، ئه‌ویش بێئاگایی خۆى راگه‌یاند وتی “وه‌كو زانیاری زانیومه ئه‌و كاره له مه‌رزه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌فه‌رمى ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه”.
قایمام ده‌ڵێت “له‌باره‌ى ئه‌م بڕه پاره‌یه له مه‌رزى كێلێ نه كۆمپانیاكه سه‌ردانى كردووین ونه نوێنه‌رى كۆمپانیاكه‌ش هاتووه‌ته لامان”.
ئه‌وه‌ی قایمقام بیستوویه‌تى ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكان له‌یه‌ك كاتدا له‌سه‌رجه‌م بازگه‌كان ده‌ست به‌كاربن نه‌ك به ته‌ینا له مه‌رزى كێلێ، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه “وه‌رگرتنى بڕى 15 هه‌زار دینار له هه‌ر گه‌شتیارێك جا چ كوردى رۆژهه‌ڵات بێت یاخود ئێرانى یه‌كجار زۆره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه كه‌رتى گه‌شتیاری زه‌ره‌رێكی زۆرى به‌رده‌كه‌وێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، وه‌كو ئه‌وه‌ى زانیاریان هه‌یه ئه‌م كۆمپانیایانه‌ى پاره وه‌رده‌گرن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به حكومه‌تى عێراقییه‌وه نییه و به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه.