باڵەخانەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار. وێنە: پەڕەی نەخۆشخانەکە لە فەیسبووک
لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیبی کەلار
239 منداڵ تەنیا لەمانگی ئابدا لەدایکبوون
964+
توانا نەقی
تەنیا لە مانگی ئابی رابردوودا لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ منداڵبوون لە کەلار، لە دایکبوونی نزیکی 240 منداڵ تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025، پەیجی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەکەیان لەدایکبوونی 239 منداڵ تۆمار کراوە لە مانگی رابردوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵانەی لە دایکبوون 129 منداڵیان لە رەگەزی مێ و 110 منداڵ لە رەگەزی نێر بوون.
هاوکات 98 منداڵیان بە سرووشتی و 83 منداڵیان بە نەشتەرگەری و 58 منداڵیشیان بە نەشتەرگەریی فریاکەوتن هاتوونەتە دونیاوە.