بەهێز و کورتخایەن بووە
بومەلەرزەیەک باوەنووری هەژاند
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک پێش ئیستا بومەلەرزەیەک ناحیەی باوەنووری گەرمیانی هەژاند و هاوڵاتییان هەستیان پێکرد.
عەبدوڵا عەلی، ھاوڵاتیەکی دانیشتوی ناحیەی باوەنورە بە 964ـى وت، “نزیک کاتژمێر 11:30 خولەک بوو، بومەلەرزەیەک روویدا بە ئاسانی ھاستمان پێکرد .”
ئاماژەی بەوەش کرد، بوومەلەرزەکە زۆر بەھێز بوو، بەڵام ماوەکەی کورت بوو، ھاوڵاتییان بە ئاسانی ھەستیان بە پێکردووە، ھاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی تازەدێش نامەی بۆ پەیامنێری 964 ناردووە و وتوویەتی، لە گوندی تازەدێ ئێمەش ھەستمان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام کەم بووە”
سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و جوگرافیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە کە گوڕی بومەلەرزەکە 3.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و چەقەکەی گوندی پارێوڵەی گەورە بووە لە قوڵایی 12 کیلۆمەتر ژێر زەوی و 37 کیلۆمەتر له سەنتەری قەزای کەلارەوە دوور بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر