سلێمانی 

قەستەرەیەكی دەگمەن بۆ منداڵێكی ساوا ئەنجام درا 

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

لەسەنتەری دڵی سلێمانی، قەستەرەیەكی ناوازە و دەگمەن بۆ منداڵێكی تەمەن یەك مانگی بەسەركەوتوویی ئەنجام درا.

قەستەرەكە بۆ ئەو منداڵانە دەكرێت، كە لە زگماكییەوە دڵیان كونە یان گرفت لە تەسكبوونەوەی شاخوێنبەر و دەمارەكانی دڵیان دا هەیە و دروست نەبووە، بەقەستەرەكە ژیانیان لە مردن رزگار دەكرێت.

لە بارەی ئەو جۆرە قەستەرەیەوە، دکتۆر كۆیان زاهیر یەكێك لە ئەندامانی تیمی قەستەرەكە بە 964ـى وت،”ئەم جۆرە قەستەرەیەی بۆ ئەو منداڵەمان كرد، یەكێكە لە قورسترین حاڵەتەكانی قەستەرە و ئەگەر لە تەمەنی دیاریكراو و بەپەلە نەشتەرگەرییەكەی بۆ نەكرێت، بە دڵنییاییەوە مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت و نابێت قەستەرەكە دوابخرێت”.

دەشڵێت: بەتەنیا ئەنجامدانی ئەم قەستەرەیە منداڵەكە لە مەترسی مردن رزگاری نابێت، بەڵكو ئامادە دەكرێت بۆ قۆناغی دووەم كە نەشتەرگەرییەكی گەورەی لەماوەی مانگێك دوای قەستەرەكە بۆی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، منداڵەكە رەگەزی نێرە و تەمەنی تەنیا مانگێكە، قەستەرەكەش كاتژمێرێكی خایاندووە و بە تیمێكی پزیشكی شەش كەسی بۆی كراوە، لەئێستادا منداڵەكە لە ژێر چاودێری چڕ دایە و پێویستە تا كاتی نەشتەرگەرییەكە لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ دا بێت.

“لەماوەی هەفتەی رابردوو دا، لەسەنتەرەكە 10 قەستەرە بۆ منداڵان كراوە، بەڵام قورسترین حاڵەتیان هی ئەم منداڵە یەك مانگییە بوو، كە لە رێگەی قەستەرەکەوە شەبەکەکەمان لەناو بۆرى گەیەنى سییەکانى داناوە”، دکتۆر کۆیان زاهیر واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای مانگێک کۆمپانیایەک ئامێری قەستەرە لە نەخۆشخانەی ...

دوای مانگێک کۆمپانیایەک ئامێری قەستەرە لە نەخۆشخانەی شار چاکدەکاتەوە