تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كه‌ركوك ده‌یه‌وێت سوودمه‌ندبێت
وەزارەتی رۆشنبیری عێراق پێویستی بە 5000 پاسەوانە بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری عێراق، ده‌ڵێت، پێویستى به پێنج هه‌زار پاسه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو پاسه‌وان ئه‌ركى پاراستنى ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئەو کەسانەی سودمەندن لە موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ى ببنه پاسه‌وان.
ئەحمەد یەحیا، بەرێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پیاوان له كه‌ركوك، بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی دامەزراندن نیە بۆیە وه‌زاره‌تى رۆشنبیری عێراق لە رێگای لینکێکەوە داوا دەکات ئەو کەسانەی دەیانەوێت موچەکانیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەته‌كه بۆ پاسه‌وانى، داواکاری پێشکه‌ش بکەن.
وتیشی “لە کەرکوک 45 هەزار و 500 سودمەندمان هەیە بەڵام سەرجەمیان ناتوانن بگوازرێنەوە بەهۆی چەند هۆکارێک”.
له‌و هۆكارانه‌ى باسی ده‌كات بریتین له وەزارەتى رۆشنبیری لە سەرتاسەری عێراق پێنج هەزاری پێویستە نه‌ك به‌ته‌نیا له كه‌ركوك، دووەمیش ئەوەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە کە نابێت کەم ئەندام بێت و دەبێت تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵ بێت.
به‌قسه‌ى ئه‌حمه‌د یه‌حیا، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە هەمانشێوە پێویستی بە پۆلیس و فەرمانبەر بوو لە رێگای لینکێکەوە هەزار سودمەندی کەرکوک گواسترانەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ، ده‌شڵێت “ئەو کەسانەی دەگوازرێنەوە سەر وه‌زارەتەکان بەپێی گرێبەست دەبێت موچەکەیان لای ئێمە دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتەکەی کە بۆی رۆیشتوون بە پێی یاسای گرێبەست ژمارە 315 موچەیان پێدەدرێت کە لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار دینارە، بەرزترین موچە لە تۆڕی پاراستی چاودێری کۆمەڵایەتی 275 هەزار دینارە”.
لینکی فۆرمی گواستنەوە:
https://forms.gle/CfCPR8PmBsy5NvqYA
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن