له شه‌قامى 120 مه‌ترى
رووداوێكى هاتوچۆ مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبێلێكى له لاشه‌ى جیاكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه له سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێك بزوێنه‌ره‌كه‌ى له لاشه‌ى ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه شۆفێره‌كه به دره‌نگ بڕیاری سوڕانه‌وه‌ى داوه.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه له‌نزیك گه‌ڕه‌كى مناره روویداوه.
هێمن حه‌مه‌ده‌مین، وته‌بێژى پۆلیسی هاتوچۆى هه‌ولێر له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت، هۆكارى ئه‌م رووداوه هه‌ڵه‌ى شۆفێره‌كه بووه، ویستوویه‌تى بچێته سه‌ر به‌رزه بردێك و بسوڕێته‌وە، بەڵام درەنگ بڕیاری سووڕانه‌وه‌كه‌ى داوه و ئه‌م رووداوه دروست بووه.
وتیشی “به‌هۆى به‌هێزى پێكدادانه‌كه بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كه له لاشه‌كه ده‌رهاتووه و جیابووه‌ته‌وه”.
هاتوچۆى هه‌ولێر رێنمایی شۆفێران ده‌كات كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى سوڕانه‌وه‌یان له‌هه‌ر شوێنێك هه‌بوو، زووتر بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ بكه‌ن، نه‌ك به دره‌نگ ئه‌و بڕیاره بده‌ن و تووشی رووداوى له‌مشێوه‌یه‌ى هاتوچۆ ببنه‌وه.