پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بە تیروپشك بەسەر فەرمانبەرانی مەخمور و دیبەگە و قەراج
لیستی ناوەكان لە 964 ببینە
دوو هەزار و 468 فەرمانبەری دیکە زەوییان وەرگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە تیروپشك زەوی بەسەر دوو هەزار و 468 فەرمانبەر دابەش كرا.
تیروپشكەكە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان مەریوان هادی، قایمقامی قەزای مەخمور رزگار محەمەد و سەرۆكی شارەوانییەكانی مەخمور، قەراج و دیبەگە بەڕێوەچوو.
پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ” ئەمڕۆ بەوە دڵخۆشین لە لایەک فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر یەکێک لە شایستەکانی خۆیان وەردەگرن، جاری دووەم دڵخۆشین بەوەی فەرمانبەرانی خۆشەویستی دەڤەرێکی گرنگی پارێزگاکەمان و هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزای مەخموور و ناحیەکانی قەراج و دیبەگە، لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی “.
ئاشکراشی کرد، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی رێنماییەکان دەیانگرێتەوە زەوی وەردەگرن
ناوی ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان بۆ دەرچوو، لەم لینكەدا ببینە:
لە 27.3.2024 سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بڕیاری بەخشینی زەوی بەسهر فەرمانبەرانی ههرێمی كوردستان دا، لەوماوەیەشدا بە چەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان، زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
دابەشکردنی زەوی
لە دوو شوێنی جیاواز دەبێت
سبەی لە بنەسڵاوە زەوی دابەش دەكرێت
پێنج هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن
دابەشکردنی زەوی لە بنەسڵاوە دەستپێدەکات
دەڵێن، چارەسەری دەکەن
کێشەی موڵکداریی دابەشکردنی زەوی لە سۆران دواخستووە
پەیوەندی بە یەکەکانتانەوە بکەن
ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگە لە هەولێر زەوی وەردەگرن
زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت