لەسەر کێشەى زەوى و زار

دادگاییکردنى جوتیارە کوردەکان بۆ 21ـى 9 دواخرا

964+

کاروان ساڵحى – کەرکوک

ئەمڕۆ لە دادگاى دووبز، دوو جوتیارى کورد لەسەر کێشەى داگیرکردنى زەوییەکانیان چوونە بەردەم دادوەر، بەڵام دواخرا بۆ 21ـى 9.

یەکێک لەو جوتیارانە محەمەد ئەمین بوو، ئەو جوتیارەى بە ملپێچەکەى بوو بە رەمزى جوتیارانى کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان.

محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ یەکشەممە 31.8.2025، لە دادگای دووبز دوو سکاڵا دادبینیان بۆ بۆکرا و ئامادەبووین، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى سکاڵاکار، دادبینییەکە بۆ 21.9.2025 دواخرا”.

دەشڵێت، سکاڵا لێکراو ئامادەبووە بەڵام سکاڵاکار ئامادە نەبووە، هەرچەندە بە دادوەرم وتووە کۆتایى پێبهێنە و بڕیار بدە، بەڵام دواى خستووە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، سکاڵاکەى ئەو، سکاڵاى هێزەکانى عێراقە و تایبەتە بە رووداوەکانى 17ـى شووباتى 2025، گوایە سوکایەتى و ئیهانەى بە سووپاى عێراق کردووە.
17ـى شوباتى 2025، لە گوندى شەناعە، هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق بۆ رێگریکردن لە کێڵانى زەوییەکانیان رووبەڕووى جوتیارانى کورد بوونەوە، یەکێک لە دیمەنەکان پەلاماردانى جوتیارێکى کورد بوو کە لەسەر مەکینەبوو و زەوییەکەى دەکێڵا، بەڵام لەو کاتەدا چەند سەربازێکى سووپا بە ملپێچەکەى ملى رایدەکێشن، ئەم دیمەنە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و دواتر بە تۆمەتى رووبەڕووبوونەوەى سوپا و ئیهانەکردنیان، سکاڵا لەسەر ئەوجوتیارە تۆمارکرا.

سکاڵاى دووەم تایبەت بووە بە جوتیارێکى کور کە ناوى سامان رەزایە و عەرەبى هاوردە لێى کردووە، بەهەمان شێوە دادبینى ئەویش بۆ هەمان رۆژ دواخراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دادگایى دەکرێت؛ ئەو جوتیارەى بە ملپێچەکەى بوو بە سیمبو...

دادگایى دەکرێت؛ ئەو جوتیارەى بە ملپێچەکەى بوو بە سیمبولى جوتیارانى کورد