دیمەنی دوای نۆژەنکردنەوەی پەری دەریا.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
لە پێناو سیمای جوانتر بۆ قەزاکە
پەیکەرە بەناوبانگەکەی دەربەندیخان خۆیی و دەورووبەری نوێکرانەوە
964+
توانا نەقی
کە لە توونێلەوە داخلی ناو قەزای دەربەندیخان دەبی یەکسەر پەیکەرێکی ناوازە کە پەری دەریاییە دێتە بەرچاوت کە بووەت رەمزێکی قەزاکە، ئێستا هەم پەیکەرەکە و هەم دەوروو بەری نوێکرانەوە.
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە پێناو جوانکردن و ڕازاندنەوەی شار، فلکەی پەری دەریا بە شێوەیەکی نوێ و ئەندازەیی نوێکرایەوە بۆ ئەوەی سیمای دەربەندیخان بەشێوەیەکی جوانتر گونجاوتر دەربکەوێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر داوای هاتوچۆی دەربەنەدیخان نۆژەنکردنەوەی راگری تەنیشت پەری دەریا و جوانکاری بە دیزاینێکی نوێی ئەندازەیی ئەنجامدراوە.