قوشتەپە
ماڵێک سووتا و خاوەن ماڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە قوشتەپە ماڵێک ئاگری گرتووە خاوەن ماڵەکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانە تەمەنی 42 ساڵە، تەنها یەک ژووریان هەبووە و ئەویش سووتاوە.
چالاک دڵشاد، شایدەحاڵە و بە 964ی وت،” کاتژمێر 10:00ـەی ئەمشەو ماڵی دراوسێیەکیان سووتا و خاوەن ماڵەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و تەنەگە نەفەس بووە.
رووداوەکە تەنها لە ژوورێک بووە و هەر زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی دەگەنە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵی دەکەن، پیاوی ماڵەکەش بە تەنها لە ماڵ بووە لەو کاتەدا، چالاک دڵشاد وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی