ساغکردنەوەی 964

تەرمی کرێکارێک لە پزیشکی دادی هەولێرە

964+
ئەحمەد مستەفا

هەواڵ هات و زانرا، رێکخراوێکی مافی مرۆڤ داتای گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کردووە لە هەولێر، کە لەسەر کار کەوتووەتە خوارەوە، سەرەڕای ئەوەی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، ئاگاداری بابەتەکە نییە و دەڵێن، هەولێر فراوانە و نەیان بیستووە.

بەڵام بۆ 964 ساغ بوویەوە، رۆژی پێنجشەممە 28.8.2025 رووداوەکە روویداوە و کرێکارێکی خەڵکی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر کار کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

زانیارییەکە گەیشتووە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کە چاودێری پێشێلکاری و دۆسییەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هادی رەسوڵزادە وتەبێژی ئەو رێکخراوەیە بە 964ی وت، کرێکارەکە ناوی “تالب مۆمن برومەندی”یە و خەڵکی شاری نۆدشەیە لە ناوچەی هەورامان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەو رێکخراوە دەڵێ رۆژی هەینی 29.8.2025 رووداوەکە روویداوە، بەڵام 964 لەسەرچاوەی زۆر نزیک ساغی کردەوە، رۆژی پێنجشەممە 28.8.2025 لە یەکێک لە باڵەخانەکانی هەولێر، کرێکارەکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان نەگوازراوەتەوە.

لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، ئاگاداری باتەکە نین، حەسەن رەمەزان سەرۆکی لقەکەیە ئەو ئەمڕۆ شەممە بە 964ی وت، رۆژی هەینی “رێکخراوەکە وتبوی رۆژی هەینی روویداوە” لەسەر کار نەبووین، وە هیچ کەسێک بەو ناوە و کرێکار زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی نەدراوە پێمان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەدواداچوونی خۆمان دەستپێ دەکەین و ناسنامەی ساغ دەکەینەوە.

بە گوێرەی ئەو داتایەی دراوە بە 964، ئەمساڵ لە 1.1.2025 تا 30.8.2025، حەوت کرێکار کە ژمارەیەکیان بیانین لەسەر کار گیانیان لەدەستداوە لە هەولێر، ناسنامەی ئەم کرێکارەش ساغ بکرێتەوە، ئەوە ژمارەی ئەو کرێکارانەی ئەمساڵ و تائێستا گیانیان لە دەستداوە لە شارەکە و داتا دەکرێ، دەبێتە هەشت کرێکار.

شۆفڵێک لە کرێکارێکیدا و گیانی لەدەستدا

شۆفڵێک لە کرێکارێکیدا و گیانی لەدەستدا

کرێی کرێکاری ناکارامە بە 450 هەزار دیناری مانگانە دیاری ...

کرێی کرێکاری ناکارامە بە 450 هەزار دیناری مانگانە دیاری کرا

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار...

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار کرد