132 مۆلیده‌ له‌ 38 شوێنى جیاواز كوژانه‌وه‌

هاوبەشانی كاره‌باى 24 كاتژمێری لە دهۆک گه‌یشته‌ 52 هه‌زار كه‌س

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قۆناغى پێنجه‌مى جێبه‌جێكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێری له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆیه‌وه‌ 10 گه‌ڕه‌كى دیكه‌ى هه‌شت یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ئه‌م پارێزگایه‌ رووناك كرانه‌وه‌.

قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، له‌كاتژمێر 7:45 شه‌وى رابردوو له‌ ژوورى به‌كارخستنى كاره‌با له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى كاره‌باوه‌ ۆناغى پێنجه‌مى پڕۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێكرا له‌ رێگه‌ى 40 فیده‌رى كاره‌باوه‌ 10 گه‌ڕه‌ك و هه‌شت یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى دیكه‌، به‌ كاره‌باى 24 كاتژمێری رووناك كرانه‌وه‌.

به‌مه‌ش ژماره‌ى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌م پڕۆژه‌یه‌ گه‌یشته‌ 52 هه‌زار كه‌س و تاوه‌كو ئێستا تواندراوه‌ 132 مۆلیده‌ له‌ 38 شوێنى جیاواز بگوژێندرێنه‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ بوبوونه‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى 279 تۆن له‌ گازى CO2 له‌ناو سەنتەرى پارێزگا.

له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر هیچ مۆ...

له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر هیچ مۆلیده‌یه‌ك نه‌ماوه‌

41 گه‌ڕه‌كى سلێمانى بوونه‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێر...

41 گه‌ڕه‌كى سلێمانى بوونه‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری