له‌سه‌ر بینا كۆن و كه‌لتوورییه‌كانه
داوا له رواندزییه‌كان كراوه به‌شدارى توێژینەوەی خوێند‌كارێكی زانکۆی سەلاحەدین بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خوێند‌كارێكی زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داوا له هاوڵاتیانى رواندز ده‌كات به‌شدارى له ده‌وڵەمه‌ندكردنى ئه‌و توێژینه‌وه‌یدا بكه‌ن كه تایبه‌ته به قه‌زاكه‌یان، لینكی تایبه‌تى بۆ داناون و پێویسته وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ناو لینكه‌كه بده‌نه‌وه.
یەریڤان شەفیق سەلیم شێخە، خوێندکارێكی ماستەره لە بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر و توێژینەوەکەشی بە ناونیشانی “رۆڵی توخمەکانی دیمەنی کەلتووری لە شێوەکردنی ناسنامەی ناوخۆیی لە شاری رواندز”ـه.
یه‌ریڤان ده‌ڵێت، مەبەست لەم توێژینەوەیە دۆزینەوەی چۆنیەتی توخمە جۆراوجۆرەکانی کەلەپووری کەلتوورییه، هەم بەرجەستە (وەک مۆنۆمێنت، بینا نەریتییەکان و شوێنە مێژووییەکان) هەمیش نادیار لەوانە (دابونەریتی زارەکی و کردارە کۆمەڵایەتییەکان و پیشەگەری نەریتی) کە ئه‌مانه هه‌مووى بەشداری لە ناسنامەی ناوخۆیی بێهاوتای رواندز دەکەن.
داواى له هاوڵاتیانى رواندز كردووه به تێڕوانین و وەڵامەکانیان به‌شدارى له توێژینه‌وه‌كه‌ى بكه‌ن، چونكه به‌شدارى ئه‌وانى پێ گرنگه بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ى و ده‌شڵێت “تکایە دڵنیابن هەموو ئەو زانیاریانەی پێشکەشی دەکەن تەنیا بۆ مەبەستی ئەکادیمی و توێژینەوە بەکاردەهێندرێن”.