"زیانی گیانی نەبووە"

لەسەر رێگای زاخۆ – دهۆک ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و بەتەواوی سووتا

964+

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای زاخۆ – دهۆک ئۆپڵێک ئاگریگرت و جگە لە چوارچێوە و ئاسنەکەی هیچی لێ نەمایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر 9:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025 ئاگادار کراونەتەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ لە نزیک گرشین لەسەر رێگای سەرەکی زاخۆ – دهۆک ئاگری گرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادار کردنەوەیان لە رووداوەکە دەستبەجێ تیمێکی بنکەی باتێل چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی ئەو وێنانەی بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە و تەنیا چوارچێوەکەی ماوەتەوە.

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی بەتەواوی سووتا

لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی بەتەواوی سووتا