تەنها لە ماوەی چوار رۆژدا

هەفتەبازاڕی كشتوكاڵیی هەڵەبجە نزیكەی 50 ملیۆن داهاتی هەبووە

964+

محەمەد فاتیح

بۆ پشتگیریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و جوتیاران، هەفتەبازاڕی كشتوكاڵيی لە پارێزگای هەڵەبجە كراوەتەوە و بەردەوامی هەیە و لەم هەفتەبازاڕەدا، بەرهەمە كشتوكاڵییە خۆماڵییەكانی هەڵەبجە بەردەستن.

سومەیە نوری، سەرپەرشتیار لە هەفتەبازاڕی هەڵەبجە، لە لێدوانێكی فەرمیدا بۆ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتى، ماوەی چوار هەفتەیە رۆژانی هەینی هەفتەبازاڕی كشتوكاڵيی هەڵەبجە بەڕووی جوتیارانی ناوچەكە و كڕیاراندا كراوەيه و خۆمان وەك بەڕاێوەبەرایەتیی گشتيی چاودێریمان كردووە و بەنیازین هەتاكو بەرهەمی جوتیارانی خۆمان لەناوچەكەماندا هەبێت، ئێمە بەردەوامی بەم هەفتەبازاڕە بدەین.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەو داتایانەی لەلامانە، كە لە خۆیانمان وەرگرتووە، لە ماوەی ئەم چوار هەفتەیەدا، 40 بۆ 50 ملیۆن داهاتیان هەبووە و ئەمەش داهاتێكی باشە بۆ ئەوان، بەتایبەتی كە بەتەنها لە رۆژانی هەینی كاریان كردووە.

وەك حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئامانج لە هەفتەبازاڕى كشتوكاڵيی لە پارێزگای هەڵەبجە:

-پشتگیری لە جوتیارانی ناوچەكە.

-دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمی تازە و تەندروست.

-نرخی گونجاو بۆ خەڵك و جوتیاران.

– بەهێزكردنی ئابوریی ناوچەیی و راكێشانی سەرنجی گەشتیاران .

بڕیارە رۆژانی هەینی تا بەردەوامیی بەرهەمی هاوینە فیستیڤاڵەكە بەردەوام بێت.

هەتابەرهەمى هاوینە بمێنێت هەفتەبازاڕى کشتوکاڵ بەردەو...

هەتابەرهەمى هاوینە بمێنێت هەفتەبازاڕى کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت