لە گەرمیان هەر چلەى هاوینە

مەیلە و گەرمە؛ ئەمڕۆ و سبەى کەشەکە وەک خۆى دەبێت

964+

وریا فەتاح

ئەم دوو رۆژە کەشوهەواى هەرێمى کوردستان هەر وەک دوێنێ دەبێت، مەیلەو گەرمە، بەڵام لە گەرمیان پلەکانى گەرما لە 44 دانابەزن.

کەشناسیى هەرێم پێشبینى کردووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى تۆمارکراوەکانى دوێنێن.

لەبارەى کەشى سبەینێ یەکشەممەوە، کەشناسى بەهەمان شێوە روونى کردووەتەوە، جگە لە ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک و چالاکبوونى خێرایى با، پێشبینى کردووە پلەکانى گەرما وەک ئەمڕۆ بن.

بەگشتى پلەکانى گەرما روولە دابەزینن، بەڵام هەر گەرمە و لە گەرمیانیش پلەکانى گەرما لە 44 پلەى سیلیزى دانەبەزیون.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی