کێبڵ دەگۆڕن

ئەمشەو کارەبای شەقامی مەولەوی سلێمانی دەکوژێنرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کاتژمێر 9:00ی ئەمشەوەوە، بۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە، دوکان و بازاڕەکانی شەقامی مەولەوی لە سلێمانی، کارەبایان نابێت و لێیان دەکوژێننەوە.

تیمەکانی دابەشکردنی کارەبا، سەرقاڵی گۆڕینی کێبڵ دەبن.

دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیویەتی دەڵێ، بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و شوێنی کار و شوؽنە بازرگانییەکانی سەر شەقامی مەولەوی دەکات، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو کارەبای نیشتمانیان دەبڕین.

بڕینەکە، تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی دواتر، شەممە 30.8.2025 بەردەوام دەبێ.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی، دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، سەرقاڵی کاری گۆڕینی کێبڵی کارەبای ئەندەرگراوندی محاویلەی کویسکی ژمارە 27ی شەقامەکەن، لەسەر فیدەری 301، بەو هۆیەوە کارەبای نیشتمانی لەو ماوەیەدا نابێت.

پێشتر، بەشی کارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی، بە دانانی حاشە و راکێشانی کێبڵ مەترسی دروستبوونی شۆڕت و هێزی کارەبای لەسەر خەڵک و دوکاندارانی شەقامی مەولەوی کەم کردەوە، شەقامی مەولەوی، کە لە دیارترین شەقامەکانی سلێمانییە زیاتر لە 500 دوکان لە گوزەرەکەیدا هەن.

کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر 100٪ زی...

کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر 100٪ زیادی کردووە