لەلایەن گەنجانەوە
دەربەندى رانییە لە پاشماوەى گەشتیاران پاککرایەوە
+964
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
ژمارەیەک گەنجى کوڕ و کچى قەزاى حاجیاوا، لە چالاکییەکى ژینگەیى دا قۆڵیان لێهەڵماڵى و پاشماوەى گەشتیارانیان لە دەبەندى رانییە پاککردەوە.
چالاکییەکە، رێکخراوى گەنجانى ئیدارەى راپەڕین سەرپەرشتى دەکرد کە تێیدا 20 کوڕ و کچى گەنجى دانیشتوى حاجیاوا، بە دەستەکانیان پاشماوەى گەشتیارانیان لە پلاستیک و شوشە و چەند پاشماوەیەکى تر، پاککردەوە.
داواش دەکەن، گەشتیاران لەکاتى چونیان بۆ دەربەندى رانیە، پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و شوێنەکە بە پاکى رابگرن.
لە کۆتایى چالاکییەکەشدا، ئەو گەنجانە سێ تۆن پاشماوەیان لە شوێنەکە کۆکردەوە و دەربەندى رانیەیان لە پاشماوەکان پاککردەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح